Smiley face
Smiley face
Smiley face

قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ: بکوژى دوو هاوڵاتییه‌که‌ى شۆڕش ده‌ستگیرکرا

2018-01-13 12:26:04



ڕۆژنیوز ـ ئاشتى ئه‌حمه‌د


قائیمقامی شارۆچه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند، ئه‌و که‌سه‌ی دوێنێ له‌ شاره‌دێی شۆڕش دوو هاوڵاتی کوشت، توانرا له‌ ماوه‌یه‌کى که‌مدا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیربکرێت.


دوێنى دواى نوێژى هه‌ینى له‌ شاره‌دێى شۆڕش سه‌ربه‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ ده‌سترێژى گوله‌ هاوڵاتیه‌ک کوژرا و یه‌کێکى دیکه‌ش بریندار بوو، به‌ڵام دواتر وله‌ ئێواره‌دا برینداره‌که‌ش گیانى له‌ده‌ستدا.


ڕه‌مه‌ک ڕه‌مه‌زان قائیمقامى شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بۆ ڕۆژنیوز وتى: "ئه‌و که‌سه‌ى دوێنى له‌به‌رده‌م مزگه‌وتى شێخ عه‌بدوقادر گه‌یلانى له‌ شاره‌دێى شۆڕش دواى نوێژى هه‌ینى دوو که‌سى کوشت، هه‌ر دواى ڕووداوه‌که‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی سنوره‌که‌ ڕاسپێردران بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ و زانیاری کۆکردنه‌وه‌ ده‌ربارى  تۆمه‌تباری ڕووداوه‌که‌".


وتیشى: "هاوکات سه‌رجه‌م بازگه‌کانی سنوره‌که‌ ئاگادارکرانه‌وه‌ که‌ تۆمه‌تباره‌که‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بکه‌ن، بۆیه‌، توانرا له‌ ماوه‌ى که‌متر له‌ 24 کاتژمێر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ تۆمه‌تباره‌که‌ ده‌ستگیربکرێت".


باسى له‌وه‌شکرد: تۆمه‌تباره‌که‌ دانى به‌وه‌دا ناوه‌ چه‌ند ساڵێک به‌ر له‌ئێستا، کێشه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌و هاوڵاتیانه‌دا هه‌بووه‌ که‌ کوشتوویه‌تی، به‌ڵام هاوڵاتییه‌کى دیشکه‌ش پێوه‌ بوو.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin