Smiley face
Smiley face
Smiley face

حکومەتی تورک هێرشی کردە سەر گۆڕستانێکی دیکەی شەهیدان

2018-01-13 13:21:10



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

حکومەتی تورک پاش ئەوەی گۆڕەکانی گۆڕستانی شەهیدانی گارزانی سەر بە بەدلیسی هەڵدایەوە و تەرمەکانی دەرهێنا، ئەمجار هێرشی کردە سەر مەزارگەی شەهیدان لە گمگمی سەر بە مووش.

 

ڕاگەیەندراوە، کە شەوی ڕابردوو هێزەکانی سەربە حکومەتی تورک هێرشیان کردووەتە سەر گۆڕستانی شەهیدانی ئیسماعیل ڕۆناهی لە گوندی کۆلانی سەربە گمگمی مووش، ڕانەگەیەندراوە، کە تەرمەکانی گوازراونەتەوە یان نا.

 

حکومەتی تورک لە گۆڕستانی شەهیدانی گارزانی سەر بە بەدلیس، تەرمی ٢٦٧ ئەندامی پەکەکەی لە گۆڕەکانیان دەرهێنا و ڕەوانەی پزیشکی دادی ئەستەنبوڵی کردن، دوابەدوای ئەوە هێرش کرایە سەر گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل ڕۆناهی و گۆڕی شەهیدەکانی پەکەکەیان هەڵدایەو.

 

ئەوە یەکەم جار نییە کە حکومەتی تورک هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانی شەهیدان، لە ساڵی ٢٠١٥دا مەزارگەیەکی شەهیدان بۆردومان کرا و دواتریش سەربازەکانی سوپای تورک بە ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش گۆڕستانێکی دیکەی شەهیدانیان وێران کردبوو.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin