Smiley face
Smiley face
Smiley face

محەمەدی حاجی مەحمود: لەوانەیە هەڵبژاردن لە هەرێم دوا بکەوێت

2018-01-13 14:08:55



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەگەری دواکەوتنی هەڵبژاردن لە هەرێم ئاشکرا دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت کە پێدەچێت هەلبژاردنەکانی هەرێم بخرێنە مانگی ٩، هاوکات باس لە ئەگەری دواخستنی هەلبژاردنی عێراقیش دەکات.

 

محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالست، لە میانەی بەشداریکردنی لە مەراسیمی خستنەڕووی ئاماری پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان لەلایەن سەنتەری میترۆوە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند زانیارییەکەی لەبارەی هەلبژاردنەکانی هەرێم و عێراق ئاشکرا کرد.

 

محەمەد حاجی مەحمود لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە وتی: لە عێراقدا دەستوورێک هەیە، کە پێویستە هەمووان ڕەچاوی یاساکانی ئەو دەستوورە بکەین، بە بڕوای منیش باشترین کار ئەوەیە کە هەڵبژاردنی کوردستان پێش هەڵبژاردنی عێراق بکەوێت، بۆ ئەوەی کورد بە گڕوتینەوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات، بەڵام ڕەنگە هەڵبژاردنی کوردستان دوابکەوێت بە هۆی داواکاری لایەنەکان.

 

ناوبراو باسی لەوەش کرد: هەڵبژاردنی عێراقیش بەهۆی داخوازی سوننەکانەوە ڕەنگە دوابکەوێت، هەرچەندە لە هەندێ شوێندا حکومەت کاتەکەی ڕاگەیاندووە، ئەگەری هەیە هەڵبژاردنی کوردستان بکەوێتە مانگی نۆی ئەمساڵ.

 

لە کۆتاییدا ئاماژەی بە یەکڕیزی کورد دا لە هەڵبژاردنەکان و ڕایگەیاند: ڕاستە یەکلیستیی دەبێتەهۆی بەهێزی دەنگی کورد، بەڵام ئەمە لە کاتێکدا دەبێت کە یەکڕیز بن، بەڵام بەداخەوە کورد یەکڕیز نییە، چونکە ئەوەندەی کورد لە ئێستادا بە دوای دەنگ و دەسەڵاتدا دەگەڕێت ئەوەندە بە دوای چارەسەری قەیرانەکانی خەڵکی کوردستاندا ناگەڕێت.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin