Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئارێز عەبدوڵا: وردبینیی بیانوو نییە بۆ نەناردنی مووچە

2018-01-13 14:04:43



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

ئارێز عەبدوڵا، ڕایدەگەیەنێت: عەبادی بە بیانووی وردبینیی لە لیستی مووچەدا، مووچە نانێرێت، بەڵام ئەمە بیانوو نییە و هیچ ڕوونیەک لەو بابەتەدا نابینین.

 

ئەمڕۆ، ئارێز عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیی لە شاری هەولێر ئەنجامدا.

 

لە کۆنگرەکەدا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وتی: لە ماوەی ڕابردوو لە دادگا داوا کرا، کە پارێزبەندیم لەسەر هەڵبگیرێت بە بیانووی ئەوەی بڕوانامەکەم ساختەیە، بەڵام دواتر دادگای رەسافە بڕیاری یەکلاکەرەوەی دا، کە ئەمە ڕاست نییە و بڕوانامەی ئامادەیم لە بەڕێوەبەرایەتی پەردەوەی هەولێر رادەستی دادگای رەسافە کرد.

 

سەبارەت بە ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وتی: حەیدەر عەبادی هەفتانە دەڵێت، مووچە دەنێرین و وردبینیی دەکەین، بەڵام ناینێرێت، دەیەوێت بە خەڵک بڵێ مووچە دەنێرم، بەڵام وردبینییەکە دوای دەخات، ئێمە پێمان وایە، کە وردبینیی بیانوو نییە بۆ نەناردنی مووچە و هیچ ڕوونیەک لەو بابەتەدا نابینین.

 

لەبارەی هەڵبژاردن-یشەوە، ئارێز عەبدوڵا، وتی: زۆر گرنگ بوو، کە حزبەکوردستانییەکان بەتایبەت لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هاوپەیمانی بکەن، بەڵام ئەمە نەکرا لەکاتێکدا نەتەوەکانی تر هاوپەیمانیان ئەنجامداوە.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی باسی لە کردنەوەی ڕێگای مەخمور - هەولێر کرد و رایگەیاند: پێویستە هەرچی زووە ئەو رێگایە بکرێتەوە.

 

سەبارەت بە راگرتنی کارەکانی کۆمپانیای کار لەلایەن بەغداوە، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشە، وتی: راگرتنی کارەکانی کۆمپانیای کار کارێکی باش نەبوو و بە بەغداشمان وتووە، کە دوو پاڵاوگەی گەورە لە هەرێمی کوردستان لەکار دەکەون و ئەمەش وادەکات کە بەنزین هاوردە بکەین، هەرچەندە پێشموانییە کە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای کار لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق  ڕابگیرێت.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin