Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە قامیشلو ستاندێک بۆ ئۆجالان دانرا

2018-01-13 14:19:27



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

تەڤ-دەم لە بەردەوامیی چالاکییەکانی بۆ پشتگیرییکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان ستاندێکی لە شاری قامیشلو کردەوە.

 

ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڕۆژئاوای شاری قامیشلوی ڕۆژئاوای کوردستان ستاندێک بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیگریکردنی لەلایەن تەڤ-دەمەوە کرایەوە.

 

لە ستاندەکەدا جگە لە بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی ئۆجالان، بڵاوکراوەش دانراوە بۆ دابەشکردن بە سەر هاوڵاتیاندا.

 

 

لەسەر بڵاوکراوەکان دروشمی "نا بۆ گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ" بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی نووسراوە.

 

هەروەها چەند ڕستەیەک لە بارەی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالیشەوە لە سەر بڵاوکراوەکاندا نووسراوە.

 

 

تەڤ-دەم بە تەمایە لە هەموو گەڕەکەکانی قامیشلو ئەو ستاندە دابنێت و لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت لەو چالاکییەدا.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin