Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەڵمەتی ڕاماڵینی چەک لە خورماتوو دەستیپێکرد

2018-01-13 14:11:37



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی خورماتوو ڕایدەگەیەنێت: هێزەکانى بەرپەرچدانەوەى خێرا، هەڵمەتی ڕاماڵینی چەک و تەقەمەنییان لەخورماتوو دەستپێکردووە و دوو بازگە-شیان لەژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی دەرهێناوە.

 

رۆژی ١٢/ئەم مانگە هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا( رد السریع)ی سەر بە سوپای عێراق، بە ژمارەیەک تانک و زۆریپۆشەوە، چوونە ناو شارۆچکەی خورماتووی سەر بەپارێزگای سەلاحەدین و ئەمڕۆ گەڕان و پشکنینیان دەستپێکرد.

 

سەردار ئەحمەد، ئەندامى ئەنجومەنى شارۆچکەى خورماتوو، بە ڕۆژنیوزی وت: ئەو هێزە هەڵمەتی ڕاماڵینى چەک و تەقەمەنییەکانیان دەستپێکردووە و لەئێستادا لە گەڕەکە تورکمانییەکان دەستیان بە پشکنینى ماڵان کردووە، بۆ دۆزینەوەى چەک و تەقەمەنیی.

 

 

سەردار ئەحمەد، وتیشى: هێزێکى زۆریان لە نێو شارۆچکەى خورماتوو بڵاوەپێکردووە و لە چەند جێگایەکى سەرەکى شارۆچکەکەش خاڵی پشکنینیان داناوە و ئەو ئۆتۆمبیلانانەى گومانیان لێ هەبێت دەى پشکنن.

 

ناوبراو، ئاماژەى بەوەشدا، کە لە بەیانى ئەمڕۆوە، هەردوو بازگەى شارەدێی سلێمان بەگ و سەر مەشروعەکەیان لە دەستى چەکدارانى حەشدی شەعبی وەرگرتووەتەوە و لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانى بەرپەرچدانەوەى خێرادان.

 

جێگای ئاماژەیە، لە ١٦/ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو حەشدی شەعبی بەهاوکاریی سوپای عێراق، بە زەبری هێز شارۆچکەی خورماتوو-یان لەژێر کۆنترۆڵی کورد دەرهێنا و بەتەواویی خستیانە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە، بەوهۆیەشەوە زۆربەی دانیشتوانە کوردەکەی خورماتوو ئاوارەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بوون.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin