Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ‌ شاندەکەی‌ هه‌رێم به‌رهه‌مداربووه

2018-01-13 17:30:41



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان ‌

 

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، كه‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ‌ شاندەکەی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رهه‌مداربووه‌ و جۆرێك لێکتێگه‌یشتن و گونجاندن له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بووه، ئەوەش خراوەتەڕوو:"شاندەکەی هەرێم ئاماده‌ییان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ده‌ستووری‌ عێراق و یاساكان ده‌ربڕیوه".

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لیوا سه‌عد معه‌ن، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەنجامدا.

 

لیوا سەعد معەن، ڕایگەیاند: قاسم ئه‌عره‌جی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ فیدڕاڵی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ شانده‌ كوردییه‌كه‌ كردووه‌، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كه‌ریم سنجاری‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم بووه".

 

وتیشی‌:"كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رهه‌مداربووه‌ و جۆرێك تێگه‌یشتن و گونجاندن له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بووه".

 

وتەنێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو: شانده‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان تێگه‌یشتنی‌ ڕوونیان ده‌ربڕیوه‌ و ئاماده‌ییان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ده‌ستووری‌ عێراق و یاساكان ده‌ربڕیوه.

 

بەوتەی لیوا سه‌عد معه‌ن، هۆكاری‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونی‌ به‌شێك له‌ كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق، نه‌بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ بووه.

 

لیوا سه‌عد معه‌ن، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق، ئەوەشی خستەڕوو: ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ورده‌كاریی هه‌موو كێشه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

جێگای ئاماژەپێکردنە، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ،‌ شاندێكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كه‌ریم سنجاری،‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم، گه‌یشته‌ به‌غدای‌ پایته‌ختی‌ عێراق، بۆ ئه‌نجامدانی‌ کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق، سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin