Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ سنه‌ گه‌نجێک له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانى له‌ده‌ستدا

2018-01-14 00:03:03



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ شارى سنه‌ له‌ زیندانى ئیتڵاعات گه‌نجێکى کورد له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانى له‌ده‌ستدا.


دوێنێ گه‌نجێکى کورد به‌ ناوى سارۆ قاره‌مانى ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵه‌ له‌ شارى سنه‌ له‌ زیندانی ئیتڵاعات گیانى له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌شکه‌نجه‌دانێکى زۆر.


که‌مێک پێش ئێستا کۆمه‌ڵه‌ى مافى مرۆڤى کوردستان بڵاوى کرده‌وه‌، که‌ دوێنێ ده‌وڵه‌تى ئێران به‌ بنه‌ماڵه‌ى سارۆ قاره‌مانى-یان وتووه‌ ته‌رمى کوڕه‌که‌تان له‌ مه‌یتخانه‌یه‌ و بچن وه‌ریبگرنه‌وه‌.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کراوه‌، که‌ کاتێک بنه‌ماڵه‌ى سارۆ ته‌رمى سارۆ ده‌بینن، هه‌موو گیانى ڕه‌ش و شین بوه‌ته‌وه‌ و به‌وه‌ش ده‌رکه‌وتووه‌ له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا کوژراوه‌.


سارۆ قاره‌مانى ١١ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ خۆپیشاندانه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌ستگیراکربوو.


سارۆ پێشتریش به‌ تۆمه‌تى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ حزبه‌ کوردیییه‌کان ماوه‌یه‌ک زیندانى کراوه‌.


به‌ گیان له‌ده‌ستدانى سارۆ قاره‌مانى، ژماره‌ى کوژراوه‌کانى خۆپیشاندانه‌کانى ئێران گه‌یشته‌ ٢٨ که‌س.


شایانى باسه‌ ١٠ ساڵه‌ له‌مه‌وبه‌ر گه‌نجێکى تر به‌ ناوى ئیبراهیم لوتفوڵایى به‌ هه‌مان شێوه‌ و هه‌ر له‌ سنه‌ ده‌ستگیرکرا و له‌ژێر ئه‌شه‌که‌نجه‌دا گیانى له‌ده‌ستدا، دواى ماوه‌یه‌ک بنه‌ماڵه‌که‌یان برده‌ سه‌ر گۆڕه‌که‌ى و پێیان وتن ئه‌و گۆڕى کوڕه‌که‌تانه‌، ئیبراهیم-یش به‌هۆى کێشه‌ى سیاسى ده‌ستگیرکرابوو.


ک.ک


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin