Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەرمیان، بۆ پاراستنی سروشت و ژینگە داوای هاوکاری دەکرێت

2018-01-14 10:03:44



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار

 

بەرپرسێکى پۆلیسی دارستان ڕایدەدەگەیەنێت، بۆ ڕیگیریکردن لە سەرپێچیکاران، پێویسمان بە سوتەمەنى و ئۆتۆمبیلی تایبەت هەیە، دەشڵێت: لە ئێستادا تیچووى دەرچونى مەفرەزەکانمان دەکەویتە سەر ئەفسەر وکارمەندانمان.

 

دەربارەی بەدواداچوونەکانیان بۆ ژینگە و سروشتی گەرمیان و کارەکانیان، سەرکەوت ڕەحیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی دارستان و ژینگەى گەرمیان بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت و باس لە کەموکورتییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات.

 

سەرکەوت ڕەحیم، وتى: وەک بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی دارستان و ژینگە، بۆ ئەوەى زیاتر ڕێگیریی لەسەرپێچیکاران بکەین و نەهێڵین زیان بە ژینگەى ناوچەکە بگەینن، پێویستمان بە هاوکاری ماددى و مەعنەوى هەیە، چونکە لە ئێستادا مەفرەزەکانمان بەردەوام لەدەرچوندان و زۆربەى حاڵەتەکانى دەرچوونىان تیچووەکەى دەکەوێتە  سەر ئەفسەر و کارمەندانمان.

 

 

وتیشی: پێویستە  زیاتر هاوکاری بکرێین بۆ ئەوەى زیاتر دەربچین تاڕێگیری زیاتر بکەین لە سەرپێچیکاران و نەهێڵین  زیان بە ئاژەڵە کێوییەکان و ژینکەى ناوچەکە بگەیەنن، ئەو بڕە سوتەمەنییەى بۆ ئۆتۆمبێلەکانى ئێمە دیاریکراوە لە بەڕێوەبەرایەتى و بنکەکانمان بەشی ئەو دەرچونانە نەکات.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin