Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا باسی دوو پرسی گرنگ دەکرێت

2018-01-14 10:46:13



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەکانی دەست پێبکاتەوە و پرسی بودجە و هەڵبژاردنەکان تەوەری کۆبوونەوەکان دەبێت.

 

وابڕیارە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆبووەنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێبکات و پێش کۆبوونەوەکەش سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کۆببنەوە.

 

ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ڕۆژنیوزی وت: کۆبوونەوەی ئەنجومەن لەسەر بودجە و هەڵبژاردنەکانە.

 

لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق عەرەفات کەریم سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ڕۆژنیوزی وت: کۆبوونەوەکە بۆ باسکردنە لە بودجە و هەڵبژاردنەکان.

 

لەگەڵ ئەوەی حکومەت پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، فراکسیۆنەکانیش کۆمەڵێک داواکاریان هەیە، بەتایبەتی کورد کە داوا دەکات پشکی بودجەکەی بکرێتەوە ١٧% نەک کەم بکرێتەوە بە ڕێژەی ١٢.٦٧%.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin