ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
مەنسور بەعیجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندام لە لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە عەبادی دەکات کە بە مەبەستی بەردەوانەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق فشاری ئابوری بخاتەسەر دەوڵەتی تورکیا.
ئەمڕۆ مەنسور بەعیجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا، دەربارەی سەرچاوە ئاواییەکانی عێراق و تورکیا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەی بەعیجی-دا هاتووە: پێویستە لەسەر عەبادی سەرجەم کارتەکان بەکاربهێنێت لەوانە مەلەفی ئابوری، بۆ فشار خستنە سەر ئەو وڵاتانەی کە لێیانە ئاو دێتە عێراقەوە ئەویش بەمەبەستی زیادکردنی پشکی ئاو لە وڵاتەکەما، بەتایبەت وڵاتی تورکیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە رابردوودا چەندین دانیشتنیان لەگەڵ وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق کردووە، و وەزیرەکەی عێراقییەکەش لەگەڵ بەرپرسانی تورکیادا کۆبووەتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکان ئەنجامیان نەبووە.
ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەکەدا ئەوەشی وتووە، عێراق یەکێکە لە گەورەترین وڵاتەکانی ساغکردنەوەی بەروبوومە تورکییەکان، بۆ یە دەکرێت فشاری ئابوری بخاتە سەر ئەو وڵاتە.
دەربارەی هۆکاری داواکارییەکی لە عەبادی بۆ فشارخستنە سەر تورکیا، مەنسور بەعیجی ڕوونیکردوووەتەوە، کە عێراق تووشی کێشەی بێ ئاوی بووەو ئەوەش کەمتر نییە لە شەڕی دژ بە چەتەکانی داعش، ئەوەشی وتووە:"ئەو وڵاتانەی سەرچاوە ئاوییەکانیان تێدایە بوونەتە هۆکاری وشکبوونی سەرجەم زەوی و کشتوکاڵەکانی عێراق".
س.ح