Smiley face
Smiley face
Smiley face

عه‌بادى و عامرى هاوپه‌یمانیى "سه‌رکه‌وتنى عێراق"یان پێکهێنا

2018-01-14 11:17:19



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى سه‌رکه‌وتن و چاکسازى (نصر و ئیسلاح) و هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر پێکهێنانى هاوپه‌یمانێتییه‌ک به‌ ناوى سه‌رکه‌وتنى عێراق "نصر العراق".


به‌یانى ئه‌مڕۆ میدیاکانى عێراق بڵاویان کرده‌وه‌، که‌ ئێواره‌ى دوێنێ هاویه‌یمانێتى نصر و ئیسلاح و فه‌تح ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر پێکهێنانى هاوپه‌یمانێتییه‌ک به‌ناوى نصر العراق، بۆ به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان.


حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، که‌ هاوکات سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى نه‌صر و ئیسلاح بوو، هه‌روه‌ها هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح، که‌ هاوکات ئه‌میندارى گشتى ڕێکخراوى به‌دره‌ کە بەشێکە لە حەشدی شەعبی، ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر دروستکردنى هاوپه‌یمانیی سه‌رکه‌وتنى عێراق (نصر العراق) بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى مانگى ئایارى ئه‌مساڵ، هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌دا ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى و چه‌ندین که‌سایه‌تى و لایه‌نى دیکه‌ى شیعه‌ى تێدایه‌.


ماڵپه‌رى سۆمه‌ریه‌ بڵاوى کردوه‌ته‌وه‌، هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ حه‌یده‌ر عه‌باد-یان به‌ سه‌رۆکى لیسته‌که‌ دیاریکردوه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌ هێزێکى زۆره‌وه‌ بچنه‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌.


حزبى ده‌عوه‌ که‌ هه‌ریه‌ک له‌ نورى مالیکى و حه‌یده‌ر عه‌بادى تێیدا ئه‌ندامن، بوو به‌ دوو به‌شه‌وه‌، چونکه‌ نورى مالیکى-ش هاوپه‌یمانێتییه‌کى دروستکردوه‌ به‌ ناوى (ده‌وڵه‌تى یاسا) و به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات.


له‌لایه‌کى تره‌وه‌ ئه‌یاد عه‌لاوى جێگرى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، که‌ به‌ شیعه‌یه‌کى میانڕه‌و ناسراوه‌، له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبورى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و ساڵح موتله‌گ سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى سونه‌کان هاوپه‌یمانێتییه‌کیان پێکهێناوه‌.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin