Smiley face
Smiley face
Smiley face

حکومەتی تونس زنجیرە چاکسازییەکی کۆمەڵایەتیی ڕاگەیاند

2018-01-14 11:26:41



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە پاش خۆپیشاندانەکانی خەڵکی تونس دژی دۆخی نالەباریی ئابوریی ئەو وڵاتە، حکومەتی تونس زنجیرەچاکسازییەکی کۆمەڵایەتیی ڕاگەیاند.

 

شەوی ڕابردوو حکومەتی تونس ڕایگەیاند، کە چەند بەرنامە و پرۆژەیاسای ئاڕاستەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کردووە، کە بۆ چاکسازیی لە بواری خزمەتگوزاری تەندروستیی، نیشتەجێبوون و چەند یارمەتییەکی دیکە کەکاریگەرییان لەسەر باشکردنی ژیانی هەژارانی کۆمەڵگا دەبێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە زیاتر لە هەفتەیەکە، خەڵکی تونس ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دژی دۆخی ئابوری لەو وڵاتەدا و هەژاریی بەشێکی زۆر لە خەڵکی تونس ناڕەزایی دەردەبڕن.

 

لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانەدا، کە سەرتا بە شێوەی ئاشتیانە دەستیپێکرد و دواتر توندوتیژیی لێکەوتەوە، زیاتر لە ٦٠٠ خۆپیشاندەر دەستگیر کران.

 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە بڕیاری جێبەجێکردنی گرانبوونی سووتەمەنی، ئۆتۆمبێل، ئینتێرنێت و زیادبوونی نرخی تاکسی ناڕەزاییەکان لە تونسی پایتەخت و تەبوربەی تونس سەریان هەڵدا.

 

تونس یه‌که‌م وڵات بوو که‌ سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠١١ "بەهارى عه‌ره‌بى" ده‌ستپێکرد و هاوڵاتیان به‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى توانیان زه‌ین العابدین سه‌رۆکى تونس ناچار بکه‌ن واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنێت، زه‌ین العابدین ماوه‌ ٢٤ ساڵ بوو سه‌رۆکى تونس بوو.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin