Smiley face
Smiley face
Smiley face

حکومەتی عێراق: دەمانەوێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەک خۆی بگات

2018-01-14 12:03:57



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سه‌عد حه‌دیسی ڕایدەگەیەنێت، کە ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆسیاسییه‌ باڵاكانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌م كاته‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه‌ بۆ چاره‌سه‌رییەکان، دەشڵێت: دەمانەوێت کێشەکان چارەسەرببن و هاوڵاتیان و فەرمانبەران مووچەکانیان وەک خۆی پێ بگات.

 

دەربارەی سەردانی چەند لایەنێکی سیاسی بۆ بەغدا و دواین دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێم، ئەمڕۆ سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراقی بۆ دەنگی ئەمریکا قسەیکردووەو باسی لە وردەکاری سەردانەکان و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا کردووە.

 

سه‌عد حه‌دیسی باسی لە کۆبوونەوەی نوێنەری چەند لایەنێکی سیاسی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ عەبادی دا کردووەو ئاماژەی بەوەکردووە، کە شاندەکە حزبی بووەو باسیان لە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کردووە، دەشڵێت:"هه‌روه‌ها باس له‌چه‌ند بابه‌تێكی تری په‌یوه‌ندیدار كرا، له‌وانه‌ ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی ناردن و خه‌رجی پارەی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك باس له‌كۆتایی هێنان به‌كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێم كرا له ‌ژێر ڕۆشنایی ده‌ستور، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و سه‌روه‌ری عێراق كرده‌وه‌."

 

سه‌عد حه‌دیسی دەشڵێت:"ئێمه‌ كۆبونه‌وه‌ی كاری هاوبه‌شمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی وه‌فدی ئه‌منی، كه ‌له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ ئه‌نجامدرا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی ئاسایش و ئاسایشی سنووره‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌فدی هاوبه‌شی حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ئاسایشی سنووره‌ به‌ده‌ست هات، ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌كلایی كرایه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا."

 

سه‌باره‌ت به‌كاتی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر ئاستی باڵای سیاسی و حكومی سه‌عد حه‌دیسی ئامناژەی بەوەی کردووە:"وای ده‌بینین كه‌ ئه‌م كارانه‌ی نێوان تیم و لیژنه‌ هونه‌رییه‌ تایبه‌تییه‌كان كارێكه‌ به‌شێوه‌ی خشته‌ و ڕیزبه‌ندی، واتای ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆسێیانه‌ له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ری و كاری هاوبه‌شی لیژنه‌كان یه‌كلایی كرانه‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێم، له‌ قۆناغی دواتردا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ سیاسیه‌كان .

 

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە نایانەوێت كێشه‌ ناوخۆییەکان‌ ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیانی هەرێم هه‌بێت، به‌ تایبه‌ت فه‌رمانبه‌ران، بۆیە ده‌مانه‌وێت هه‌رچی زووه‌ كاری وردبینی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ته‌واو بێت له‌و ڕووەوەو مافی خۆیان پێبگات به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی مووچه‌، چونكه‌ ئاگادارین به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌، یاخود بڕینی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌موچه‌كانیان ژیانیان سه‌خت بووه‌."

 

ئەم لێدوانەی حەدیسی لە کاتێکدایە، لەدوای ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە، کە لە باشوری کوردستان ڕیفراندۆم بەڕێوەچوو، پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر ئاڵۆزی تێکەوت و بووە هۆی ئەوەی کە حکومەتی عێراق هێزی خۆی بهێنێتە ناوچە دابڕاوەکانی باشوری کوردستان، هەروەها بە فەرمانی عەبادی هەردوو فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا داخران و تا ئێستاش ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامیی هەیە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin