ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە و هەڵبژاردنەکان لە بەرنامەی کار لابرا.
کەمێک پێش ئێستا بە ئامادەبوونی ١٧١ پەرلەمانتار و بە سەرۆکایەتی سەلیم جبوری، سەرۆکی ئەنجومەن، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد.
لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق و گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەکان لابرا و پرۆژەیاسای بودجە بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە و هەڵبژاردن بۆ ڕۆژی پێنج شەممە دواخرا.
دواخستنی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو دوو پرۆژەیاسایە دوای ئەوە هات، کە هەر ئەمڕۆ سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە و تیایدا ئەو بریارەیان دا.
ش.ف