Smiley face
Smiley face
Smiley face

کونسوڵی تورکیا و کۆسرەت ڕەسوڵ کۆبوونەوە

2018-01-14 14:22:35



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و هاكان كاراچه‌ی كونسوڵی گشتی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان کۆبوونەوەو بارودۆخی هەرێمی کوردستانیان تاووتوێ کردووە.

 

بەپێی هەواڵێکی سایتی فەرمی یەکێتی، ئەمڕۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ شاری سلێمانی لەگەڵ هاكان كاراچه‌ی كونسوڵی گشتی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان کۆبووەتەوە.

 

لە هەواڵەکەدا هاتووە:"كونسوڵی توركیا خۆشحاڵی خۆی و وڵاته‌كه‌ی به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول بۆ كوردستان و جێگیربوونی باری ته‌ندروستی ده‌ربڕییوەو لە بەرامبەردا کۆسرەت رەسوڵ سوپاسی كونسوڵی توركیای كردووەو، جه‌ختی له‌ گرنگی رۆڵ و پێگه‌ی توركیا له‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وەتەوە هیوای خواستووە کە توركیا رۆڵی ئه‌رێنی ببینێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

 

هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا به‌وردی گفتوگۆیان له‌باره‌ی بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداوە کردووەو جه‌ختیان له‌ پره‌نسیپی گفتوگۆ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا کردووەتەوە.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin