Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی کرمان لە مافەکانی مرۆڤ بوونیان بێبەش کراون.. بە وێنە

2018-01-16 11:31:12



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ژنانی گوندەکانی باشوری کرمان لە بەر نەبوونی ناوەندی تەندروستی، ئاوی پاک، نەبوونی حەمام و تەوالێت، بە دەست زۆرێک لە نەخۆشییەکانەوە دەناڵێنن، وەک خۆیان دەڵێن مانگی یەکجار حەمام دەکەن و بیابانەکان وەک تەوالێت بە کار دەهێنن.

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی، ئۆرگانی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران- هرانا، کە سەردانی گوندە دوورە دەستەکانی باشوری پارێزگای کرمانی لە باوشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران کردووە، نەهامەتییەکانی ژنان باس دەکات، کە گیرۆدەی چەندین نەخۆشی وەک شێرپەنجە و تالاسیما بوون.

 

ئەو ڕاپۆرتە قسەی چەند ژنێک لەو گوندانەی وەرگرتووە کە ڕایانگەیاندووە: مانگی یەک جار دەچنە حەمام و ناچارن لە خوار ڕووبارێکی کەم ئاوەوە حەمام بکەن، لە کاتێکدا زۆربەی پیاوەکان لە سەرووی ڕووبارەکەوە خۆیان دەشۆن، ئەوەش جیاکاری و پێشێلکردنی مافەکانی ژنانە.

 

 نانی گوندەکانی 'رمشک، چا نەورۆز و قەلعەی گەنج'-ی سەربە کرمان، ناتوانن لە زستاناندا لە سەرمای وشکی ئەو ناوچەیە خۆیان بشۆن، بارودۆخی تەندروستی لەو سنوورە ئەوەندە قورسە کە لەبەر کەم دەرامەتی ناتوانن پێویستییە سەرەتاییەکانی تەندروستی بۆ خۆیان دابین بکەن و لە سەر لێوارەکانی نەخۆشییە قورسەکاندا ڕاوەستاون و حکومەتی ئێرانیش ئاوڕیان لێ ناداتەوە، کێشەکە تەنها لە نەبوونی بە ناوەند تەندروستییەکاندا نییە، بەڵکو ئەو ژنانە تەنانەت لە پێداویستییەکانی سوڕی مانگانەشیان بێ بەشن.

 

خەڵکی قەلعەی گەنج و ٣٢٠ گوندی ئەو سنوورە، بە دەستی نەبوونی پێداویستی تەندروستی و پزیشکی گشتییەوە دەناڵێنن، ئەگەرچی ناوەندی پزیشکیشی لێیە، بەڵام وەک پێویست نییەو زۆربەیان تووشی شەکرە، تالاسیما و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی ئیلتهاباتییەکان و ژنان و شێرپەنجەبوون.

 

زۆرترین نەخۆشی کە لەو سنوورانەدا بڵاوبووەتەوە، شێرپەنجەیە، کە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئاو و کەشوهەوای پاک، ئەوەشی توانای چارەسەری نەبیت دەبێت لە گەڵ ئەو نەخۆشییە کوشندانە تا کۆتایی ژیانی بێدەنگ دانیشێت.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin