Smiley face
Smiley face
Smiley face

فواد مەعسوم: دۆخی خورماتوو ئارامە

2018-01-16 13:54:55



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە ناوچە دابڕێندراوەکان لەسەر ئەرکی ئەنجومەنی نوێنەرانە، ئاماژەش بۆ ئەوەدەکات ڕەوشی خورماتوو ئارامە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دکتۆر فواد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

 

فواد مەعسوم، لە کۆنگرەکەدا وتی: سەبارەت بەوەی ئێستا کاتی هەڵبژاردن نییە هەتا کاتی گەڕانەوەی ئاوارەکان، ئێمە ڕێکەوتووین و لە ئەرکی ئێمەدا نەماوە، بەڵکو لە ئەرکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە کە دەبێت ئەم بابەتە یەکلایی بکاتەوە.

 

لە بارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداشەوە ناوبراو، وتی: ئەم بابەتانە هونەرین و هەردوولا لە گفتوگۆدان بۆئەوەی کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەک کۆتایی پێبت، ئێمە لە سەرۆکایەتی کۆمار لە کۆبوونەوەیەکی پێشوتردا دەستپێشخەرییەکمان هەبووە بۆ کۆکردنەوەی هەردوولا، پێشوازی هەر گفتوگۆیەک دەکەین کە لە چوارچێوەی دەستوردا بێت.

 

سەبارەت بە دۆخی خورماتوو و کەرکوک، سەرۆک کۆمار، وتی: ئێستا پۆلیسی فیدڕاڵی لێیە، هەروەها لە ڕێگەی پەیوەندییەکانمان ئاگادار کراینەتەوە کە ئێستا ڕەوشی ئەوێ ئارامە، وە بۆ دۆخی کەرکوکیش پێویستە ئەنجومەنی پارێزگا کۆببنەوە و پاشان پارێزگار هەڵبژێردرێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin