Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕزگار-ی گەردەلوول کۆچی دواییکرد

2018-01-16 18:27:42



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هونەرمەند پشتیوان نوری بەدەوی، کە بەناوی 'ڕزگار' ئەکتەری سەرەکی درامای گەردەلوول بوو، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دواییکرد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، هونەرمەند و ئەکتەری شانۆ و دراما، هونەرمەند پشتیوان نوری بەدەوی، لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

 

هونەرمەند پشتیوان نوری بەدەوی، کە ئەکتەری سەرەکی درامای گەردەلوول بوو بە ناوی ڕزگار ڕۆڵی دەگێڕا، ئەمڕۆی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.

 

پشتیوان نوری بەدەوی هونەرمەند، هاوکات هاوسەری خانمە هونەرمەند هەواڵ عوسمانە، و باوکی دووکچە بەناوەکانی کانی و لانی.

 

پشتیوان نوری بەدەوی  ساڵی ١٩٧٧ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانیی بووە، لە چەندین شانۆ و درامادا ڕۆڵی گێڕاوەو یەکێک بووە لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی درامای گەردەلول و ناوبانگی زیاتری لەو درامایەدا وەرگرتووە کە بەناوی ڕزگارەوە ڕۆڵی دەگێڕا.

 

درامای گەردەولوول، درامایەک بوو کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە کەناڵی کوردساتەوە پەخش دەکراو، باسی لە شۆڕشی باشوری کوردستان لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا دەکرد.

 

(پشتیوان نوری بەدەوی و هەواڵ عوسمان-ی هاوسەری)

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin