Smiley face
Smiley face
Smiley face

كەركوك، چالاكییەكی هونەری بۆ منداڵان بەڕێوەچوو.. بەوێنە

2018-01-17 12:52:45



ڕۆژنیوز – رێباز سەباح
 

لە شاری کەرکوک چالاکییەکی هونەری بۆ خوێندکارانی سەرەتایی بەڕێوەبرا، سەرپەرشتیارێکی پەروەردەییش دەڵێت، کە ئامانجیان برەودانە بەزمان و خوێندنی کوردی لە شارەکە.

 

ئەمڕۆ لە هۆڵی چالاكی خوێندنگاكانی كەركوك، یەكەی چالاكی خوێندنگاكان بە هاوبەشی لەگەڵ یەكەی سەرپەرشتیاریی خوێندنی كوردی پەروەردەی كەركوك، چالاكییەكی هونەری بۆ خوێندكارانی پۆلی یەكی سەرەتایی بەڕێوەبرد.

 

ئەسعەد عەزیز سەرپەرشتیاری زمانی كوردی لە پەروەردەی کەرکوک، بۆ رۆژنیوز وتی: خوێندکارانی سەرەتایی هۆنراوەیەکی کتێبەکەیان بە سرود تۆمارکرد، لە دوای ڕووداوەكانی شاری كەركوكەوە ویستمان چالاكیەكی پەروەردەیی ئەنجام بدەین، وە زیاتر پەیوەندی بە زمانی كوردیەوە هەبێت بۆ منداڵان.

 

 

وتیشی:"لە دوای ڕووداوەكانی شاری كەركوكەوە ئەمە یەكەم كارە بەشی لیژنەی سەرپەرشتیاری زمانی كوردی ئەنجامی دەدات بۆ خوێندکارانی کورد".

 

هەر لەو چالاکییە هونەرییەی پەروەردەی کەرکوکدا، چەندین گۆرانی پێشكەشكران و هەروەها شانۆگەری نمایشكرا، پاشان لە رێگەی داتاشۆوە پیتەكانی ئەلفو بێ-ی کوردی لەگەڵ وێنەدا پیشانی خوێندکارانی سەرەتایی درا.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin