Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزیری تەندروستی: چاوەڕێ دەكەین لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا بەغدا مووچە بنێرێت

2018-01-17 13:03:10



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

وەزیر تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت، وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە لە قۆناخی كۆتایدایە و چاوەڕێی دەكەین لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا بەغدا مووچە بنێرێت.

 

رێكەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە دوای بەشداری لە كۆنفڕانسی خزمەت گوزاری تەندروستی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەبرد.

 

رێكەوت حەمە رەشید رایگەیاند:"بابەتی نارنی مووچە لەلایەن بەغدا بۆ هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە لە قۆناغی كۆتایدایە، لە ئێستادا هەردوو لیژنەكەی هەرێم و بەغدا لە كۆبونەوەدان".

 

وتیشی: چاوەڕێ دەكەین لە ئایندەیەك زۆر نزیكدا حكومەتی عێراق مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حكومەتی هەرێم بنێرێت.

 

سەبارت بە ناردنی دەرمان لەلایەن بەغداوە، وەزیری تەندروستی وتی: ڕاستە دەرمانمان بۆ دێت و بەردەوامە، بەڵام ڕێژەكەی كەمە، لە گفتوگۆی بەردەوامداین بۆ ئەوەی رێژەی دەرمانمان بۆ زیاد بكەن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin