Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانی، پێشانگایەک بۆ کتێبەکانی ئۆجالان کرایەوە

2018-01-17 15:19:59



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە پێشانگایەکدا دەیانەوێت گەنجان بە کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ئاشنا بکەن.

 

ئەمڕۆ لە قاتی دووی کارگەی جگەرەکە لە شاری سلێمانی، گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە کردنەوەی پێشانگایەکی کتێب بەشداریان لە فیستیڤاڵی ھەرزان کردنی نرخدا کرد.

 

بێریتان سنە، ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە ڕۆژھەڵات، بە ڕۆژنیوزی وت: ئەم پێشانگایەمان کردەوە کە کتێبەکانی سەرۆک ئۆجالانی تێدایە، لەگەڵ کاری دەستی ژنانی گەنجی تێکۆشەر.

 

هەروەها ڕەنج عەلی، ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێز، وتی:"ئەم کتێبانەمان کە نمایشکردووە بۆ ئەوەیە کە فکری ڕێبەر ئاپۆ بڵاو بکەینەوەو خوێنەران زیاتر پێی ئاشنابن، نرخەکانیشمان داشکاندووە، کتێبێک کە پێشتر بە ١٠ ھەزار بووبێت ئێستا بە ٥ ھەزار دینار دەیفرۆشین".

 

 

ڕەنج وتیشی: ئەم پێشانگایە بەردەوام دەبێت تا کۆتایی ھاتنی ئەم فیستیڤاڵە، کە تا کۆتایی مانگی دوو بەردەوام دەبێت.

 

جێگای باسە، ئەم پێشانگای کتێبە ماوەی ھەفتەیەکە بەردەوامە و لەزۆربەی شارو شارۆچکەکان و لە شوێنە گشتییەکاندا کتێبیان داناوە، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگەیان لێگیراوە کە لە شوێنە گشتیەکاندا بەردەوامی بە پێشانگاکەیان بدەن، بە بیانووی ئەوەی کە گەنجانی وڵاتپارێز پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو، و ڕۆژانی دواییان کردووە.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin