Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دا ٦ ئەسپی کاسبکارانیش کوژران

2018-01-19 12:39:00



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بەهۆی کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ئێران، لە سەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشوور، کۆلبەرێک بەناوی (شۆرش عومەری)یلە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا، هاوکات ٦ ئەسپی کاسبکاران لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژران.

 

بەگوێرەی هەواڵێک کە لە کەناڵی تەلگرامی کۆڵبەرنیوز بڵاو کراوەتەوە، شەوی ڕابردوو، لە نزیک گوندی بێتوش-ی سەربە شارۆچکەی سەردەشت-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک کۆڵبەر و کاسبکار کەوتونەتە بۆسەی هێزەکانی سنوورپارێزی ئێران.

 

لە هەواڵەکەدا هاتووە: هێزەکانی سەر سنوور لە نزیک گوندی بێتوش و سنووری شاخاوی ئەو ناوچەیە، هێرشیان کردوەتە سەر کاسبکاران و کۆڵبەران و دەستیان کردووە بە ئازاردانیان، هاوکات بە هۆی تاریکی و ترس و پەرێشانی لە گیران و کوژران، کۆڵبەرەکان بەشێکیان لە رێگا لایانداوە، لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی (شۆڕش عومەری) هەڵدێرا، بە هۆی قورسی برینەکەی گیانی لەدەست داوە.

 

بە گوێەری هەواڵەکە، ئێستا تەرمی ئەو کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشتە، بڕیارەی ئەمڕۆ ببرێتەوە بۆ مەهاباد و بە خاک بسپێدرێ.

 

ئەوەش هاتووە: "جگە لەوەش ٦ ئەسپی بارهەڵگری کاروانچییەکان لەو ناوچە بە دەستی پاسگای بێتوش کوژراون، بە پێی زانیارییەکانی شاهێدەکان، دوای ئەوەی چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران ئاژەڵەکان ڕیز دەکا و گولەبارانیان دەکات، ڕووبەڕووی کاردانەوەی خەڵک و کۆڵبەرەکان دەبێتەوە و تێکهەڵچوون ڕوودەدات".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin