Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆنگره‌ى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی به‌رده‌وامه‌ و هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت

2018-01-19 15:22:38



ڕۆژنیوز ـ سلێمانى


کۆنگره‌ى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆک و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ده‌کرێت.


سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان ده‌ستیپێکرد و تا ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ش به‌رده‌وامه‌.


له‌ دوای وته‌کانی شیلان شاکر و هەروەها خوێندنه‌وه‌ى په‌یڕه‌و و پرۆگرام و به‌رنامه‌ی سیاسی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی له‌لایه‌ن ڕووناک مه‌جید و بێریڤان محه‌مه‌د، پشوى نیوه‌ڕۆ ده‌ستى پێکرد، له‌ دواى پشوى نیوه‌ڕۆشه‌وه‌ تا ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه‌، هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریکردنى سه‌رۆکى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ده‌کرێت.


بڕیاره‌ سه‌رۆکێک و 17 ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تەڤگەری ئازادیی هه‌ڵببژێردرێن و ئێستا دەنگەکان جیادەکرێنەوە.


کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى ته‌ڤگه‌رى ئازادیی هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆتایی دێت.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin