Smiley face
Smiley face
Smiley face

مەودای بینین لە هەندێک شوێن بۆ ٣٠٠ مەتر کەم بوەتەوە

2018-01-19 15:29:15



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بەهۆی شەپۆڵێکی خۆڵبارین کە لە سوریاوە ڕووی لە ئاسمانی هەرێم کردووە، مەودای بینین بۆ کەمتر لە دوو کیلۆمەتر کەم بوەتەوە.


کەشناسی هەرێم لەبارەی دۆخی کەشوهەوای ئێستای هەرێم ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک کە سەنتەرەکەی خۆرهەڵاتی سوریا و خۆرئاوای عێراقە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی خۆڵبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا.

 

کەشناسی هەرێم ڕایشیگەیاند، بەهۆی نزمە پاڵەپەستۆیەکەوە کە لە سووریاوە ڕوویکردووەتەوە هەرێم، تۆز و خۆڵ لە ئاسمانی هەرێمدا بڵاوبووەتەوە و مەودای بینین لە هەولێر بۆ ٢ کم و لە دووزخورماتوو بۆ ٣٠٠ مەتر کەمبووەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، مەودای بینین کەمبوووەتەوە بەمشێوەیە (هەولێر ٢ کم، دهۆک ٥ کم، دووزخورماتوو ٣٠٠ مەتر)ە.

سەبارەت بە کاتی کۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلەی خۆڵبارین کەشناسی ئەوەش وتووە کە، پێشبینی دەکرێت تا شەو بەردەوام بێت.

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin