Smiley face
Smiley face
Smiley face

بورهان ئه‌حمه‌د: قه‌یرانى دارایی و بێکاریی هۆکارێکى زیادبوونى توندوتیژییه‌کانه‌

2018-01-20 11:18:47



ڕۆژنیوز ـ هاوکار مسته‌فا


ڕائید بورهان ئه‌حمه‌د لێپرسراوی نوسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان له‌ شارەزوور، ده‌ڵێت، قه‌یرانى دارایی و بێکاریی هۆکارێکى زیادبوونى توندوتیژیه‌کانى دژبه‌ ژنانه‌ له‌ سنورى شاره‌زوور.


سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ نوسینگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژبه‌ ئافره‌تان له‌ شاره‌زوور ئاماره‌کانى توندوتیژى دژبه‌ ژنانى له‌ ساڵى ٢٠١٧ له‌ سنورى شاره‌زوور بڵاوکرده‌وه‌، به‌پێى ئاماره‌که‌، به‌ به‌راورد به‌ ساڵى ٢٠١٦ توندوتیژییه‌کان ١٣% زیادیان کردبوو.


ڕائید بورهان ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی نوسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ئافره‌تان له‌ شارۆچکه‌ی شارەزوور، به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: چه‌ند هۆکارێکی سه‌ره‌کی هه‌ن که‌ پاڵنه‌رن بۆ زیادبوونی توندوتیژییه‌کانى دژبه‌ ژنان، ئه‌وانیش زاڵبوونی پیاوسالاریی و لێکتێنه‌گه‌یشتنی تاکه‌کان له‌سه‌ر بابه‌تێکی دیاریکراو، هه‌روه‌ها خراپی باری دارایی خێزانه‌کان و به‌رده‌وامیی قه‌یرانی دارایی و بێکاریی.


وتیشى: له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا باروودۆخی ژینگه‌یی ناوچه‌که‌ش کاریگه‌ری هه‌یه‌ به‌ جۆرێک، که‌ به‌گوێره‌ی ئه‌زمونی کارکردنمان ده‌رکه‌وتووه‌ ناوچه‌ فێنکه‌کان که‌متر توندوتیژییان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ک له‌ ناوچه‌ گه‌رمه‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ تاڕاده‌یه‌کی زۆر خه‌ڵکانێکی سه‌ربازیین یان کارمه‌ندی پۆلیس و ئاسایشن یاخود له‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ن که‌ ئه‌مه‌ش بۆخۆی پاڵنه‌ره‌ بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژ به‌ژنان.


بورهان ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی وت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بوونی ڕێکخراوه‌کانی بواری ژنان گرنگ و پێویسته‌ بوونیان هه‌بێت، به‌ڵام  زۆرجار ستافی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ وه‌ک پێویست توانای چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی ژنانیان نیه‌ و کێشه‌کانیان بۆ زیاتر ده‌که‌ن.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin