Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەرھەم ساڵح: بەھەموو شێوەیەک پشتیوانی کۆنگرەی نەتەوەیی دەکەم

2018-01-20 20:25:14



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی ڕایگەیاندووە، کە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کاریگەری دەبێت لەسەر چارەسەری کێشەکانی کورد، بۆیە سەرخستنی گرنگە، جەختیشی کردەوە، کە بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی  کۆنگرەی نەتەوەیی دەکات.

 

ئێوارەی ئەمرۆ، شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە بەسەرۆکایەتیی فارووق جەمیل، ڕاوێژکاری ھاوسەرۆکانی کەنەکە و بەیاوەری ھەرەیەکە لە نیشتمان عەزیز، فریاد ھیرانی، د.ئاورینگ محەمەد، فەرھاد دۆسکی و شوکرڵا حمەدەمین، ئەندامانی کەنەکە، لەگەڵ د.بەرھەم ساڵح، سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی کۆبوونەوە.

 

لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، فەرھاد دۆسکی، ئەندامی کەنەکە و یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، بە ڕۆژنیوزی وت:"لەکۆبوونەوەکەدا بەرھەم ساڵح پشتیوانی خۆی بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی دەربڕی و ڕایگەیاند، کە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کاریگەری دەبێت لەسەر چارەسەری کێشەکانی کورد، بۆیە سەرخستنی گرنگە".

 

وتیشی:"دکتۆر بەرھەم هەرچەندە وتوویەتی کە خۆی بەھۆی کارەوە ناتوانێت لە ڕۆژی بەستنی کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی باشوری کوردستان ئامادەبێت، بەڵام بەڵێنی بەشاندەکەی کەنەکەدا، کە نوێنەری لەسەر ئاستی باڵا لەکۆنگرەکە ئامادە دەبێت و ھەموو پشتیوانییەکی کۆنگرەکە دەکەن".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin