Smiley face
Smiley face
Smiley face

سبەینێ هەرێمی کوردستان بۆ عەفرین لە شەقامە

2018-01-20 21:26:30



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سبەینێ لە چەندین شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان، چالاکیی بۆ پشتگیریی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئەنجام دەدرێت.

 

بڕیارە سبەینێ لە هەریەکە لە شاری سلێمانی و هەولێر و شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین و شارۆچکەی دەربەندیخان-ی سەر بە شاری سلێمانی، شارۆچکەی سەیدسادق-ی سەر بە شاری سلێمانی، چالاکی بۆ پشتگیریی عەفرین بەڕێوەبچێت.

 

کات و شوێنی چالاکییەکانی سبەینێ بەمشێوەیە:

 

هەولێر: دوو چالاکی هەیە، چالاکی یەکەم کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە بەردەم فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، چالاکی دووەم کاتژمێر ١١ی بەیانی لە بەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

 

هه‌ر له‌ هه‌ولێر سبه‌ى کاتژمێر ٣ى دوانیوه‌ڕۆ ڕێکخراوی Enough گردبونه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م پارکی شانه‌ده‌ر ڕێکده‌خات.

 

سلێمانی: کاتژمێر ٠٣:٠٠ ی دوانیوەڕۆ، ڕێپێوانێک لە شاڕێی سالم (سەهۆڵەکە)وە تا بەردەم باخی گشتی ئەنجام دەدرێت.

 

ڕانیە: کاتژمێر ٠٢:٠٠ ی دوانیوەڕۆ، ڕێپێوانێک لەبەردەم مزگەوتی سەید قادر تا ناو سەنتەری شارۆچکەکە بەڕێوەدەچێت.

 

دەربەندیخان: کاتژمێر ٠٣:٠٠ ی دوانیوەڕۆ، ڕێپێوانێک لە گەراجی کۆنی هۆرێن-ەوە بۆ ناو بازاڕی شارۆچکەکە ئەنجام دەدرێت.

 

سەیدسادق: کاتژمێر ٠٢:٠٠ ی دوانیوەڕۆ، ڕێپێوانێک لەسەر پردەکەی ناو بازاڕ دەستپێدەکات.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin