Smiley face
Smiley face
Smiley face

٢٨ پارتی سیاسیی: بەرامبەر هێرشەکانی سەر عەفرین بێدەنگ نابین

2018-01-22 18:29:06



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

بەمەبەستی ئیدانەکردنی ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، ٢٨ لایەنی سیاسیی ھەرچوار پارچەی کوردستان، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و لە بەیاننامەیەکیشدا، جەختیان کردەوە، کە لەبەرامبەر هێرشەکانی سەر عەفرین بێدەنگ نابن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ٢٨ پارت و لایەنی سیاسیی هەرچوار پارچەی کوردستان، لە بینای مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکیان لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئەنجامدا.

 

غەفور مەخموری، سکرتێری یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، بەیاننامەی ئەو حزبانەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا خوێندەوە و تیایدا هاتبوو:"ئەوەی ئێستا لە عەفرین دەگوزەرێت، ڕۆژئاوای  کوردستانی خستووەتە بارودۆخێکی دژوار و لە جینۆسایدێکی دیکە نزیک دەبێتەوە".

 

 

ئەوەش هاتبوو:"ئەو ھێرشەی کە دەکرێـتە سەر عەفرین، پیلانێکی بەرنامە بۆ دارێژراوە و درێژکراوەی ئەو پیلانەیە کە باشوری کوردستانی گرتووەتەوە، لە کاتێکدا ئەو ھێرشانەی تورکیا مەحکوم دەکەین، لە ھەمان کاتدا پشتیوانی خۆمان بۆ خەباتی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە دووپات دەکەینەوە".

 

هەر لە بەیاننامەکەدا، ئەو ٢٨ حزب و لایەنە سیاسییە جەختیشیان کردووەتەوە، کە بێ دەنگ نابن و ھەموو فشارێکی مەدەنی دەگرنەبەر، تا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دێنە دەنگ لە ئاست ئەنجامدانی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin