Smiley face
Smiley face
Smiley face

چالاکوانانی ڕۆژهەڵات: بە خوێن پارێزگاریی لە عەفرین دەکەین

2018-01-23 09:18:43



ڕۆژنیوز - عەلی قادر

 

چلاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەیی خۆیان نیشان دەدەن، کە بە دڵ و بەگیان و تا دوا دڵۆپی خوێن پارێزگاریی لە عەفرین بکەن، دەشڵێن: دەبێت بە خۆڕاگریی و یەکگرتوویی و شکست بە پیلانی دووژمن بهێنین.

 

لە چوار چێوەی پشتیوانییەکان بۆ بەرخۆدانی عەفرین، بە شێک لە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵات، کە دانیشتووی باشوری کوردستانن،  پشتیوانی خۆیان بۆ عەفرین دەردەبڕن.

 

کوردستان هەڵۆ، ژنە چالاکوانی مەدەنی ڕۆژهەڵات و وتی:"هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک و چەتەکانی ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین، ئێمە ئامادەین بە دڵ و بەگیان بەرگریی لە عەفرین و ڕۆژئاوای کوردستان بکەین".

 

 

کوردستان، وتیشی:"ئامانجی تورکیا لە هێرشکردنە سەر عەفرین لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام بە خۆڕاگریی و ئیرادەی پۆڵاینیی شەڕڤانان و گەلەکەمان عەفرین سەردەکەوێت و شکست بە پیلانە گڵاوەکانی تورکیای فاشیست و چەتەکانی دەهێندرێت".

 

هەروەها، مامۆ ڕۆژهەڵات، چالاکوانی سیاسیی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە ئەو هێرشانە بەئاگاداریی ئەمریکا و وڵاتە زلهێزەکان ئەنجامدراوە  و، وتی:"پێویستە ئەمریکا و وڵاتە زلهێزەکان لەم دۆسیەدا خۆیان یەکلا بکەنەوە، کە لەگەڵ کوردن یان پشتیوانیی دوژمنانی گەلەکەمان دەکەن بۆ لەناوبردنی گەلی کورد".

 

 

مامۆ، وتیشی:"پێویستە گەلەکەمان هەموویان یەک بگرن و هەرچی زووە کاربکەن بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ کۆتایی هێنان بە هێرش و پەلامارەکانی داگیرکەران بۆسەر گەلەکەمان".

 

مامۆ، ڕاشیگەیاند:"ئێمە وەک و چالاکوانانی ڕۆژهەڵات، ئامادەین لەپێناو پاراستنی عەفرین گیانی خۆمان بەخت بکەین و تادوا دڵۆپی خوێنمان پارێزگاریی لە عەفرین دەکەین".

 

جێگای ئاماژەیە، ماوەی چوار ڕۆژە دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانیی و زەمینیی بۆ داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و چەندین هاوڵاتی مەدەنیی کۆمەڵکوژکردووە، لە بەرامبەردا شەڕڤانان وەڵامی توندیان دەدەنەوە.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin