Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتییان لە ئەوروپا بۆ پشتگیریکردنی عەفرین ڕژانە سەر شەقامەکان.. بەوێنە

2018-01-23 09:25:03



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێرشی سوپای تورک بۆ داگیردنی عەفرین بە ئەنجامدانی چالاکی و ڕێپێوان لە زۆربەی شارەکانی وڵاتانی ئەوروپا شەرمەزار کرا، چالاکوانان بە خۆپیشاندان پشتگیریشیان بۆ عەفرین دەربڕی.

 

ئێوارەی دوێنێ، هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا و دۆستانی کورد، لە زۆربەی شارەکانی ئەوروپا ڕژانە سەر شەقامەکان و بە هەڵگرتنی ئاڵای پەکەکە، یەپەگە و یەپەژە پشتگیرییان دەربڕی بۆ هێزە ئازادیخوازەکان لە عەفرین.

 

بازێلی سویسرا، ستراسبورگی فەرەنسا، پیزای ئیتالیا، وارشۆی پۆلاند، پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، لایپزیکی ئەڵمانیا، لاڤیرۆی یۆنان، مارسیلیا و بۆردۆی فەرەنسا، میلانۆی ئیتالیا و ڕۆمای پایتەخت، دۆرتمۆند وفرانکفۆرت و بەرلینی پایتەخت، کۆبنهانگی پایتەختی دانمارک و چەندین شاری دیکە خۆپیشاندان و ڕێپێوان ئەنجام درا، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین.

 

لەو خۆپیشاندانەدا دروشمی "عەفرین درێژەی کۆبانێ یە" و "بژی بەرخۆدانی عەفرین" وترانەوە و ئاڵای پەکەکە، یەپەگە و یەپەژە لەلایەن چالاکوانانەوە بەدەستەوە گیرا.

 

جێگای ئاماژەیە، کە سوپای تورک ئێوارەی ڕۆژی ٢٠ی مانگ بە فەرمانی ئەردۆغان هێرشی ئاسمانی و زەمینیی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین دەستپێکرد، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکی زۆری دیکەش بریندار بوون، لە بەرامبەردا شەڕڤانانی یەپەگە، یەپەژە و قەسەدە بەرخۆدان دەکەن و ڕێگریی دەکەن لە هەموو جۆرە پێشڕەوییەکی سوپای تورک.

 

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin