Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتییەک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

2018-01-23 09:35:23



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار

 

لە گەرمیان ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی دا و دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.

 

شەوی ڕابردوو لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەى کەلار-ی ناوەندی ئیدارەى گەرمیان، ئۆتۆمبیل لە هاوڵاتییەکی دا بە ناوى مەریوان شەریف، لەدایکبووى ساڵى ١٩٧٦.

 

مەریوان، پاسکیلسواریی کردووە، کە ئۆتۆمبێلەکە لێیداوە، بە سەختى برینداری کردووە و دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار گیانى لەدەستداوە .

 

سەبارەت بە چارەنووسی شۆفێرەکە، ڕائید عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى پۆلیسی گەرمیان بە ڕۆژنیوزى وت: شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە، دواى ئەوەى لەگەنجەکەى داوە هەڵهاتووە و دواتر خۆی ڕادەستى بنکەى پۆلیسی ڕزگاری کردووە و بەپیی بڕیاری دادوەر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

 

بە پێی ئامارێکى ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، لە ساڵای نوێدا بەم هاوڵاتییەوە ئەمە پێنجەمین حاڵەتى گیان لەدەستدانە بە ڕووداوى هاتووچۆ لە هەرێمى کوردستان.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin