Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆ پارێزگاریی لە عەفرین گەنجان بانگەوازیی سەفەربەریی دەکەن

2018-01-23 12:09:47



ڕۆژنیوز - محەمەد حەسەن

 

ۆمەڵەیەکی گەنجان بانگەوازیی سەفەربەریی و بەشداربوون لە ڕیزەکانی یەپەگە و یەپەژە دەکەن بۆ پاارستنی عەفرین و لەگۆڕنانی ئاواتی دووژمن.

 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز لە شارۆچکەی ڕانیە-ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەرین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی بۆ پشتیوانیی لە عەفرین ئەنجامدا.

 

لە کۆنگرەکەدا، ڕاگایەندراوێک لەلایەن ڕۆژهات کەرکوکی، ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان-ەوە خوێندرایەوە، کە تێیدا هاتبوو:"دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە تەنیا هەڕەشە لە ڕۆژئاوای کوردستان ناکات بەڵکو هەڕەشەیە بۆ کوردستان بەگشتیی".

 

 

هەروەها، هاتبوو:"بە داخەوە بەشێک لە لایەنە سیاسەکانی کوردستان بێدەنگن لە بەرامبەر هێرەشەکانی تورکیا، بێدەنگ بوون-یش لە بەرامبەر ئەو داگیرکارییە ڕازی بوون و پاڵپشتی کرنە بۆ داگیرکەرانی کوردستان، دەبێت هەموو کەس و لایەنێک تا بنکەوتنی دەوڵەتی تورک لەسەر پێیان بێت".

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو:"وەک چۆن گەلی کورد و تەواوی ئازادیخوازان بۆ بەرخۆدانی کۆبانێ بەشدارییان لە هەموو جۆرە هاوکاریی و بەشداربوونیان بۆ ناو شەڕڤانان کرد، دەبێت بۆ عەفرینیش هەموومان سەفەربەر بین و بەشداری ناو ڕیزەکانی یەپەگە و یەپەژە بین تا ئاواتی دوژمنانمان لەگۆڕ بنێین".

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin