Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەسەدە لە شەهبا گورزی لە چەتەکانی سەربە تورکیا دا و ١٥ چەتە کوژران

2018-01-23 13:23:23



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەوڵێکی چەتەکانی سەربە تورکیایان بۆ بەزاندنی سنوورەکانی شەهبا تێکشکاند و لە ئەنجامیدا ١٥ چەتە کوژران.

 

چەتەکانی سەربە سوپای تورک شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەک هەوڵیاندا لە گوندی تەل جیجانی سەربە کانتۆنی شەهباوە سنوورەکانی ئەو کانتۆنە ببەزێنن، هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕێگرییان لێکردن و گورزی کوشندەیان لێدان.

 

لە ئەنجامی ئەو چالاکییەی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا ١٥ چەتەی سەربە سوپای تورک کوژران.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin