Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجانی بادینان: دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی عەفرین

2018-01-23 13:44:41



ڕۆژنیوز – سعود شای گۆران

 

گەنجانی بادینان ئیدانەی هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر کانتۆنی عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن و دەڵێن: دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی عەفرین.

 

ماوەی چوار ڕۆژە دەوڵەتی تورک هێرشی بەرفراوان دەکاتە سەر عەفرین و ڕۆژئاوای کوردستان، ژمارەیەک لە گەنجی شارەدێی کەڵەکچی سەر بە شارۆچکەی شێخان-ی پارێزگای دهۆک-یش لە لێدوانیاندا بۆ ڕۆژنیوز هەڵوێستی خۆیان نیشان دەدەن.

 

زەید سلێمان، پێشمەرگەیە و وتی:"دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی عەفرین".

 

 

زەید، نیگەرانیی نیشاندا بە بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە ئاست ئەم کردەوە داگیرکارییانەی دەوڵەتی تورک.

 

چالاکوانێک-یش بەناوی ڕێکان ڕەشید، وتی:"ئێمە دەمانەوێت، کە ژیانێکی پڕ لە ئارامیی و ئاشتەوایی بەرینە سەر، نەک شەڕ و ململانێ و تورکیا بەهێزی زەبەلاحی خۆی هێرش بکاتە سەر خاکی کوردستان و گەلی کورد، بۆیە تورکیای فاشیست شەرمەزار دەکەین و ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین".

 

هەروەها، سەباح سۆفی، ڕۆژنامەنووس، ناڕەزایی خۆی نیشاندا و وتی:"دەنگمان دەگەیەنینە هەموو وڵاتە زلهێزەکانی جیهان و ئەوانەی کە پارێزەری مافی مرۆڤن، چونکە ئەگەر دوێنێ کۆبانێ بوو، ئەمڕۆ عەفرینە، دوور نییە سبەی بێتە هەولێر-یش".

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin