Smiley face
Smiley face
Smiley face

خۆڵ و باران و بەفر پێکەوە دەبارێن

2018-01-24 14:16:49



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئاشکرایدەکات: خۆڵ و باران و بەفر لە ئاسمانی هەریم دەبارێت.

 

فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوبەری گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژنیوز خستەڕوو.

 

فازڵ ئیبراھیم وتی: تا ئێوارەی ڕۆژی شەممەی هەفتەی داھاتوو(٢٧ی ئەم مانگە) لە ھەرێمی کوردستان نمە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان-یش بەفردەبارێت.

 

وتیشی: جگە لە بارینی نمە باران و بەفر، خۆڵبارین-یش ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام ڕێژەکەی کەم دەبێت لەچاو ڕۆژی ھەینی ڕابردوو.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin