Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەڕڤانانی بیانی بەرەو عەفرین بەڕێکەوتن

2018-01-25 12:53:17



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

شەڕڤانانی ئینتەرناشناڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، بە بڵاوکردنەدوەی ڕاگەیەندراوێک بەشداربوونیان لە بەرخۆدانی سەردەم لە عەفریندا ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ شەشەمین ڕۆژی بەرخۆدانی عەفرینە لە دژی داگیرکاریی سوپای تورک، شەڕڤانانی ئینتەرناشناڵ ئەمڕۆ بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی و خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک بەشداری بەرخۆدانی عەفرین بوون.

 

شەڕڤانانی ئینتەرناشناڵی یەپەگە ڕایانگەیاند، کە بەشدار دەبن لە بەرخۆدانی سەردەم لە عەفریندا و دژی داگیرکاریی سوپای تورک تێدەکۆشن.

 

ئەو شەڕڤانانە ڕایانگەیاند: بەرخۆدانی سەردەم نموونەی تێکۆشانی مرۆڤایەتییە لە دژی فاشیزم، وتیشیان وەکچۆن بەرگرییان لە کۆبانێ کرد، بەرگری لە عەفرینیش دەکەن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin