Smiley face
Smiley face
Smiley face

چایخانەی میللەت، ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی گەنجانی گەرمیان

2018-01-26 09:34:05



ڕۆژنیوز – بۆتان گەرمیانی

 

چایخانەی میلـلەت، چایخانەیەکی کلتوورییە لە شارۆچکەی کەلار، ئەو چایخانەیە جگە لەوەی گەنجێکی زۆری لەخۆی کۆکردووەتەوە، بووەتە ناوەندێکی ڕۆشنبیرییش لە شارۆچکەکە.

 

چایخانەی میلـلەت، چایخانەیەکە لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لە ساڵی ٢٠١٤ دروستکراوە، ساڵانە و مانگانە بەرنامەی هونەری و کۆڕی شیعری و چالاکی جۆراوجۆری تیا ئەنجام دەدرێت.

 

ئارام مەلا نوری، خاوەنی چایخانەکە بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت:"جگە لە ئامانجی ماددی توانیومانە کۆمەڵێک گەنجی ئەم شارە بخەینە سەر کار، توانیومانە سەکۆیەک دروستکرین بۆ هەموو ڕەنگە جیاوازەکانی گەرمیان و بەتایبەتی کەلار، لە هونەرمەندان و ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران و چین وتوێژەکانی دیکە".

 

 

وتیشی:"مانگانە چالاکی و کۆڕ و بەرنامەی جیاواز ئەنجام دەدەین لە چایخانەکەدا، جگە لە چا و خواردن و خواردنەوەکانی دیکە، بەشی کتێبخانە و ژووری کۆبوونەوەشمان لە چایخانەکەدا هەیە".

 

خاوەنی چایخانەی میللـەت ئاماژەی بەوەشکرد:"لەچایخانەکەدا وێنەی شەهیدانی قەڵەم و هەندێک لە شاعیران و هونەرمەندان و کەسایەتییە ناودارەکانی کورد هەیە، شێوازێکی کەلتووریمان داوە بە چایخانەکە، ئەویش بۆ پاراستنی کەلتووری کوردییە بەتایبەت کەلتووری گەرمیان، هەروەها بۆ پاراستنی دیالۆگ و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لە چایخانەکەدا، تائێستا هێڵی ئەنتەرنێتمان دانەناوە".

 

کارزان عەلی، گەنجێکی شارۆچکەی کەلارە، کە ڕۆژانە سەردانی چایخانەکە دەکات، بە ڕۆژنیوزی وت:"لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و شوێنێک بۆ گەنجان کە ڕووی تێبکەن، هەموو ڕۆژێک سەردانی ئەم چایخانە دەکەین و کردوومانە بە ماڵی دووەممان، بۆتە ناوەندێکی ڕۆشنبیری بۆ کۆکردنەوەی گەنجان".

 

 

 کارزان وتیشی:"چایخانەکە شیوازێکی کەلتووری سەنجڕاکێشی هەیە، لەگەڵ خواردن و خواردنەوە کوردەوارییەکاندا، هەستێکی زۆر تایبەتم هەیە کە لەناو کەشوهەوایەکی کلتووردا شیر و ماست و دۆی کوردی دەخۆمەوە".

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin