Smiley face
Smiley face
Smiley face

غالب محەمەد: یەک لیتر بەنزین لە هەرێم بە ٧٠٠ دینارە و لە عێراق بە ٤٥٠

2018-01-28 15:48:36



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد


غالب محەمەد ڕایدەگەیەنێت لە پارێزگاکانی عێراق نرخی یەک لیتر بەنزین بە ٤٥٠ دینارە و لە سلێمانی بە ٧٠٠ دینارە.


بەهۆی جیاوازی لە نەرخی بەنزین و گاز لەنێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوێکیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ سلێمانی کرد.


جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نرخی نەوت و بەنزین و گاز لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.


غالب محەمەد، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ڕۆژنیوزی وت: له‌ هه‌رێمی کوردستان نرخی یه‌ک لیتر به‌نزین له ‌سه‌رووی ٧٠٠ دیناره‌وه‌یه‌ و له ‌پارێزگاکانی عێراقیش به‌ ٤٥٠ دیناره.


غالب محەمەد، وتیشی: وه‌ک ده‌زانین که‌ پارێزگای سلێمانی به‌شێکه‌ له‌ عێراق و به‌ پێی دستوری عێراق ده‌بێت هه‌موو هاوڵاتییەکی عێراق به‌ شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌ران مامه‌ڵه‌ی لەگه‌ڵ بکرێت.


سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەکان، ئاماژەی بەوەشدا: نوسراوێکم ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرد و ئەوانیش نوسراوێکیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ سلێمانی کرد، تاوەکو نوێنەرانی کورد بەدواداچوونی بۆ ئەو کێشەیە بکەن، کە جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نرخدا.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin