Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە سەیدسادق چالاكی هونەریی بۆ پشتیوانی عەفرین ئەنجامدرا.. بەوێنە

2018-01-28 21:49:19



ڕۆژنیوز - هاوكار مستەفا

 

بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی عەفرین دژی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی، گەنجان و هونەرمەندانی شارۆچكەی سەیدسادق، چالاکییەکی هونەریی و گۆرانییان ئەنجامدا.

 

ئەمشەو، تیپی موسیقای كوردستان، لەبەردەم چادری هەڵوێست لە ناوبازاڕی شارۆچكەی سەیدسادق-ی سەر بە شاری سلێمانی، بە وتنی چەند گۆڕانییەكی نشتیمانی و هاوكات گەنجانیش نەخشاندنی ناوی عەفرین بە ئاگر، پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخودانی عەفرین دووپاتکردەوە.

 

شەپۆل فایەق، یەكێك لە هونەرمەندانی شارۆچكەی سەیدسادق و بەشدار لە ئاهەنگەكەی ئەمشەو، بە ڕۆژنیوزی وت: وەك تیپی مۆسیقای كوردستان، بە پێویستمانزانی ئەمشەو هاوسۆزی و پاڵپشتی خۆمان بۆ هێزەكانی یەپەگە و بەرخودانی گەلەكەمان لە ڕۆژئاوای كوردستان دووپات بكەیەنەوە، ئەوەش  بەوتنی چەند گۆرانییەكی نشتیمانی تایبەت بە سەركەوتنەكانی شەڕەڤانان لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورك.

 

 

ئاماژەی بەوەشكرد، وەك هونەرمەندان ئامادەین لەهەركات و شوێنێكدا هونەرەكەمان بكەینە قوربانی خەباتی گەلەكەمان، بەتایبەت كە لەئێستادا گەلی كورد ڕووبەڕووی داگیركەرانی تورك بووەتەوە، ئێمەش بە هونەر پاڵپشتی گەلەكەمان دەكەین، هاوكات دڵنیاشین لە داهاتوویەكی نزیكدا ئاهەنگی گەورەی سەركەوتن دەگێڕین بەسەر دوژمنان و داگیركەراندا.

 

هەر بەمەبەستی پشتیوانی بۆ گەلی كورد و خەباتی شەڕڤانان لە عەفرین، ژمارەیەك لە گەنجانی شارۆچكەی سەیدسادق، بە ئاگر ناوی عەفرینیان نەخشاند، ئەوەش هێندەی تر ئاهەنگەكەی پڕ جۆش و خرۆش كرد.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin