Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەڤیدیۆ.. میدیای تورک دانی نا بە بەکۆمەڵکوژی هاوڵاتییانی مەدەنیدا

2018-01-29 09:50:20



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

توبگا دالکیلیچ، پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی تەرەتەی تورک لە پەخشی ڕاستەوخۆدا وتی، کە هێزەکانی سوپای تورک بەتایبەتی خەڵکی مەدەنی بۆردومان دەکەن.

 

دوێنێ لە نۆیەمین ڕۆژی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفریندا پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی تەرەتە دانی بەوەدا نا کە سوپای تورک ناوچە مەدەنی نشینەکان بۆردومان دەکات، ئەو پێشکەشکارە پاش بەرنامەکە لە کار دوورخرایەوە.

 

دالکیلیچ لە بەرنامەکەدا وتی: لەوێوە هەواڵی گەرممان بە دەست گەیشتووە، ئەو هەواڵە گەرمانەی هەر ئێستا لەوێوە بە دەستم گەیشتووە ڕادەگەیەنم، بینەرانی ئازیز، پەیامنێری ئێمە هەواڵی زۆر گرنگی پێداین، هەر ئێستا پەیامنێری ئێمە بولەنت چولجوگلو وتی، کە هێزە سەربازییەکانی تورک لە چیای بورسەن، چونکە چیای بورسە شوێنێکی ستراتژییە، ستراتژییە لە بەر ئەوەی سوپای تورک لەوێوە خەڵکی مەدەنی بۆردومان دەکات.

 

توبگا دالکیلیچ پاش ئە بەرنامەیە لە کار دوور خرایەوە و ئێستاس لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، کە بۆچی ئەو قسەیەی کردووە.

 

کەناڵی ئاسمانی تەرەتە، کەناڵی سەرەکی و زمانحاڵی دەولەتی تورکە و بە چەند زمانێک بابەتەکانی بڵادەکاتەوە.
 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin