Smiley face
Smiley face
Smiley face

مەسعود حەیدەر: مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی گەیشت

2018-01-29 15:44:11



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

مەسعود حەیدەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ٢٥٠ ملیار دینار گەیشتە ھەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی ھەرێم".

 

کەمێک پێش ئێستا مەسعود حەیدەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی مەسعود حەیدەردا هاتووە:"دواى بەدواچوون بۆ مووچەی فەرمانبەرانی پەروەردە و تەندروستی ھەرێم و بە پێی ئەو زانیاریانەی پێمان درا، ئەمڕۆ ٢٥٠ ملیار دینار گەیشتە ھەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی ھەرێم".

 

ئەوەش هاتووە:"کاروباری لیژنەکانیش زۆر بە باشی دەڕوات و لیستەکان کێشەی نییە".

 

ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin