Smiley face
Smiley face
Smiley face

‌ئامارێکی مەترسیداری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن گەنجانەوە دەخرێتەڕوو

2018-01-30 13:23:56



ڕۆژنیوز - ئاشتى ئه‌حمه‌د

 

له‌سنوورى شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ٢١ که‌س به‌تۆمه‌تى به‌کارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیرکراون، کە زۆربه‌یان تەمەنیان لەخوار ٢٠ ساڵەوەیە و مەترسیدارترین جۆریان بەهێناوە.

 

ئه‌مڕۆ، له‌ باره‌گاى بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، ئامارى کاروچالاکییه‌کانى شه‌ش مانگى ڕابردووی بەڕێوبەرایەتییەکە خرایەڕوو.

 

بەپێی ئامارەکە، کە ڕائید زمناکۆ عومه‌ر، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى خستییەڕوو، له ‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ڕابردوودا هێزه‌کانیان ٢١ که‌سیان به‌تۆمه‌تى کێشانى مادده‌ى هۆشبه‌ر و چوارکه‌سیشیان به‌تۆمه‌تى بازرگانییکردن به‌ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیرکردووە.

 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ده‌ستگیراوان خه‌ڵکى سنوره‌که‌ و خه‌ڵکى شوێنانى دیکه‌شى تێدایه‌، به‌ڵام له‌سنوورى هێزه‌کانى ئەواندا ده‌ستگیرکراون.

 

هەروەها، ٣٧ که‌س به‌ماده‌ى تیرۆر و  ٣٥ که‌س به‌تۆمه‌تى دزیکرن و ٢٦ که‌سیش به‌تۆمه‌تى ته‌قه‌کردن و فڕێدانى نارنجۆک ده‌ستگیرکراوان، ١٨ کەسیش به‌تۆمه‌تى دراوی ساخته‌ و سپیکردنه‌وه‌ى ده‌ستگیرکراون.

 

هەر لەو کۆنگریەدا، مقدم عومه‌ر عه‌لى لێپرسراوى ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى له‌کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا، وتى:" ٢١ هه‌زار پارچه‌ حه‌پى تراماڵ له‌بازگه‌ى بانى مه‌قان ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌، که‌ له‌لیستى قه‌ده‌غه‌کراوه‌کاندایه‌".

 

 

وتیشی: لەو چوار بازرگانەی دەسگیرکراون، دوانیان به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و دوانه‌که‌ى دیکه‌شیان خه‌ڵکى ڕانییه‌ن.

 

لەبارەی ٢١ بەکارهێنەرەکەشەوە وتی: زۆربه‌یان خه‌ڵکى سنوره‌که‌ن و گه‌نجن و ته‌مه‌نیان له‌خوار ٢٠ ساڵه‌وه‌یه‌، زۆربه‌ى زۆریان له‌ جۆرى ماده‌ى کریستال به‌کارده‌هێنن که‌ مه‌ترسیدارترینیانه‌ و به‌رده‌وامیش له‌ زۆربووندایه‌.

 

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin