Smiley face
Smiley face
Smiley face

"عەفرین ناکەوێت" بوو بە ناونیشانی کۆنسێرتێکی میوزیک

2018-01-30 13:55:04



ڕۆژنیوز ـ سەمیرا شەهابی

 

لەژێر ناوی (عەفرین ناکەوێت)، لە زانکۆی سلێمانی کۆنسێرتێکی میوزیک، بۆ پشتیوانییکردن لە بەرخۆدانی عەفرین سازدرا.

 

ئەمڕۆ لە هۆڵی قادر دیلان ـ بەشی هونەر-ی زانکۆی سلێمانی، کۆنسێرتێک لە ژێر ناونیشانی "عەفرین ناکەوێت"لە لایەن بەشی میوزیکی کۆلێژی هونەرەوە بە بەشداری شەهرام جەسیم، پیانۆژن و وەلید ئەحمەد، فلوتژەن،  سازکرا.

 

د عەبدوڵا سگرمە، مامۆستای کۆلێژی هونەر لە بەشی مۆسیقا ڕایگەیاند:"ئێمە هەفتانە چالاکی میوزیکیمان هەیە، بەڵام  ئەم چالاکییەی ئەمڕۆ پێشکەش دەکەین بە بەرخۆدانی عەفرین و ئیدانەی ئەو هێرشانەی تورکیاش دەکەین، کە دەکرێتە سەر ژن و منداڵی کورد".

 

 

دواتر هەردوو هونەرمەند بە هاوبەشیی چەند پارچه میوزیکێکیان پێشکەش کرد.

 

جێگای ئاماژەیە ماوەی ١١ ڕۆژە دەوڵەتی تورکیا هێرش و پەلاماری زەمینیی و ئاسمانیی بۆ داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و لە بەرامبەریشدا شەڕڤانان بە ئیرادەیەکی بەرزەوە بەرخۆدان دەکەن و ڕێگریی لەو داگیرکارییە دەکەن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin