Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوو گەنج کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

2018-01-30 14:14:42



ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

 

لە جوانڕۆ کوڕێکی گەنج و لە دیواندەرە-ش ژنێکی گەنج کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

 

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە شاری جوانڕۆ-ی سەر بە پارێزگای کرماشان، گەنجێک بە ناوی دیاکۆ، تەمەن ١٧ ساڵ و خوێندکاری دواناوەندیی کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە، هەروەها کچێکی ژنێکی گەنج بەناوی(ش.م) لە شارۆچکەی دیواندەرەی سەر بە شاری سنە، خۆی خنکاندووە.

 

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە دیاکۆ بە هۆکاری کێشەی خێزانیی کۆتایی بە ژیان خۆیی هێناوە، بەڵام هۆکاری خۆخنکاندنی (ش.م) دیار نییە.

 

جێگای باسە ڕێژەی خۆکوشتنەکان لە ناو گەنجاندا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە، زۆرترین هۆکارەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ خراپی بارودۆخی خێزانی، بێکاریی و هەژاری لە ناو خانەوادەکاندا.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin