Smiley face
Smiley face
Smiley face

فیستیڤاڵێكی شیعریی لە كەركوك بەڕێوەچوو

2018-01-30 19:46:03



ڕۆژنیوز – هاوار ستار

 

بەناونیشانی "پەنجەرەیەك بۆ شیعر"، لە شاری كەركوك، فیستیڤاڵێكی شیعریی بۆ شەش شاعیری شارەكە ئەنجامدرا و دواتر شاعیران خەڵاتكران.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ماڵی ڕۆشنبیریی كەركوك بەهاوكاری ناوەندی دیالۆگ، لەهۆڵی دیالۆگ لە شاری کەرکوک، فیستیڤاڵێكی شیعرییان بۆ شەش شاعیری شارەكە لە هەردوو ڕەگەز ئەنجامدا.

 

یوسف مام تەیب، بەرێوبەری ماڵی ڕۆشنبیریی کەرکوک، بۆ ڕۆژنیوز وتی:"لە چوارچێوەی چالاكییەكانی ئەمساڵماندا لە بواری ئەدەب و ڕۆشنبیریی، هەستاین بە ئەنجامدانی ئەم فیستیڤاڵە بۆ كۆمەڵێك شاعیری لاوی كوردی شارەكە، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانین لەم شارە جووڵەیەك بە بواری ڕۆشنبیریی بدەین".

 

 

وتیشی:"ئەم جۆرە چالاكییانە بۆ ئەوەیە کە بیسەلمێنین ڕەوتی ڕۆشنبیریی بەردەوامە و شاعیران و نووسەرانمان هاوخەم و هاودیدی دانیشتووانی شاری كەركوكن لە پرسە چارەنووسسازەكاندا و تێكەڵاون لەگەڵ خەم و ئازارەكانیان".

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin