Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاژانسی ژن نیوز بۆ شەشەمین جار ئاستەنگ کرا

2018-02-01 10:50:09



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێرش و فشارەکانی دەسەڵاتداریی ئاکەپە و مەهەپە بۆ سەر ڕاگەیاندنی ئازاد بەردەوامە و لە بەردەوامییدا ژن نیوز بۆ شەشەمین جار لە هەفتەیەکدا ئاستەنگکرا.

 

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز، کە لە ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ وە دەستی بە کار کردووە و لەناو تورکیا کاردەکات، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاستەنگکرا.

 

لە ماوەی هەفتەیەکدا بۆ شەشەمین جارە ژن نیوز ئاستەنگ دەکرێت.

 

ژن نیوز لە هەوڵداندایە بۆ ڕوماڵکردنی هەواڵەکانی لە سەر ئادرەسێکی نوێ، تا کاتی کردنەوەی ئەو ئادرەسە نوێیە خوێنەران دەتوانن 'ڤی پی ئێن' بە کار بێنن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin