Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەژەکە: بە ڕۆحی شەهید ڤیان تێکۆشان بەرفراوان دەکەینەوە

2018-02-01 12:04:51



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمێن ژنێن کوردستان- کەژەکە، بە بڵاوکردنەدوەی ڕاگەیەندراوێک یادی شەهید ڤیانی کردەوە و ڕایگەیاند، کە بە ڕۆحی شەهید ڤیان تێکۆشان بەرفراوان دەکەنەوە.

 

کۆردیناسیۆنی کەژەکە، ئەمڕۆ واتە کە ڕۆژێک پێش ساڵیادی شەهیدبوونی ڤیان سۆران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

کەژەکە ڕایگەیاند: شەوی ١ی شوبات لە سەر ٢ی شوبات ڤیان سۆران لە دژی گۆشەگیریی ئیمرالی چالاکیی فیدایی ئەنجامدا، لە ساڵیادی شەهیدبوونی دا سەری ڕێز لە بەرامبەریدا دادەنەوێنین و بەڵێن دەدەین، کە تێکۆشانمان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەرفراوان بکەینەوە تا ئەو کاتەی ڕێبەرایەتی ئازاد دەبێت.

 

کەژەکە لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند: ئەوە نزیکەی سێ ساڵە کە گۆشەگیریی سەر ڕێبەرایەتی قورستر بووەتەوە، سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان پێکدێت، ئەوە بەتایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوودەدات کە لە هەوڵداندایە بۆ پێکهێنانی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و نەتەوەی دیموکراتی.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شەهید ڤیان شوناسی ئازایەتی و نەترسیی باشوری کوردستانە، بەو شوناسەوە دەکرێت بگەینە یەکێتی نەتەوەیی، شەهید ئاڤێستا خابور درێژەپێدەری ڕێگای شەهید ڤیان بوو، کە لە عەفرین و لە سەر ڕێبازی ئەو دا چالاکی فیدایی ئەنجام دا، ئیرادەی شەهید ڤیان لە باشور و شەهید ئاڤێستا لە عەفرین یەک دەگرن و دەبنە هەوێن بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی.

 

لە کۆتاییدا کەژەکە ڕایگەیاند: کاتی ئەوە هاتووە، کە ژنان و هەموو ژنە شۆڕشگێڕە دیموکراتەکان تێکۆشان بەرفراوان بکەنەوە، لە ساڵیادی شەهیدبوونی ڤیان سۆراندا بانگەوازیی هەمووان دەکەین، کە بەشداری تێکۆشان بن و لە هەموو مەیدانەکاندا بە بەرخۆدانیان دوژمن بخەنە ژێر فشارەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin