Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە کەلار بۆ یادی شەهید ڤیان سیمینارێک بەڕێوەچوو

2018-02-02 17:19:54



ڕۆژنیوز – بۆتان گەرمیانی

 

لە ساڵیادی شەهید لەیلا والی ناسراو بە شەهید ڤیان جاف، لە شارۆچکەی کەلار ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان سیمینارێکیان ڕێکخست.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بۆ یادی ١٢ساڵەی شەهیدبوونی لەیلا والی حسێن ناسراو بە شەهید ڤیان جاف، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، سیمینارێکیان بۆ یوسرا ڕەجەب، هاوسەرۆکی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی ڕێکخست.

 

 

لەسەرەتای سیمینارەکەدا کورتە فیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ڤیان جاف نیشاندرا.

 

یوسرا ڕەجەب لە سیمینارەکەدا وتی:"شەهید ڤیان هەر لەسەرەتای ژیانییەوە وەکو ژنێکی ئازاد توانیویەتی درک بە ڕاستینەی کۆمەڵگا و ژن بکات، لەو میانەشەوە وزە و درەوشانەوەیەک لە کەسایەتیدا دەردەکەوێت و ژیانێکی تێکۆشەرانە دەستپێدەکات بە ناسینی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و بەشداربوونی لە ڕیزەکانی گەریلادا، ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە پێشخستنی خەباتی ژنان و ڕێکخستنی و ڕاگەیاندندا، بۆ زۆربەی پرسە گشتگیرەکانی کۆمەڵگا وتار و نووسینی هەبووە و زۆر بە وردی لەگەڵ پێشهاتەکاندا مامەڵەیکردووە و هەڵوێستی نیشانداوە".

 

 

لە درێژەی قسەکانیشیدا وتی:"شەهید ڤیان بە چالاکی گیانبازیی ئەو پەیامەی بەگوێی دوژمناندا کە بەبێ ڕێبەر ئاپۆ ژیان نابێت، لە وەسێتنامەکانیدا داوا لە ئێمەی گەلی باشور دەکات، کە بێ ئیرادەیی و بێدەنگی قەبوڵ نەکەین، بەتایبەتی ئێمەی ژنان کە دەبێت خۆمان ئەرکدارببینین لە درێژەپێدانی ڕێباز و فیداکاری شەهیدان و ڕێگەنەدان بە داگیرکاریی و بندەستبوونی گەلەکەمان".

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin