Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕژاک: بێده‌نگ نابین له‌ به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵکوژیی سه‌ر عه‌فرین 

2018-02-05 10:52:09



ڕۆژنیوز - ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان


ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئیدانه‌ی کۆمه‌ڵکوژیی سه‌ر عه‌فرین و ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌ڕڤانانی ژن ده‌که‌ن و ده‌ڵێن به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه‌ بێده‌نگ نابن.


ڕۆژی ٣١ی ١ی ٢٠١٨ شه‌ڕڤانێک به‌ ناوى بارین کۆبانێ له‌ عه‌فرین شه‌هید بوو و ته‌رمه‌که‌ى که‌وته‌ ده‌ست چه‌ته‌کانى سه‌ربه‌ ده‌وڵه‌تى تورک، ئه‌و چه‌تانه‌ سوکایه‌تیان به‌ لاشه‌ى بارین کرد و شێواندیان، له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕژاک ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌.


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى رٍِژاک هاتووه‌: له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونی ئاڵۆزییه‌کانی سوریا تاکو ئێستا به‌ شێوه‌یه‌کی ئازادانه‌ له‌ عه‌فرین هه‌موو پێکهاته‌ و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌کان بێ کێشه‌ ژیانیان کردووه‌ و باوه‌شی بۆ ئاواره‌کانی شاری حه‌له‌ب کردۆته‌وه‌، به‌ڵام حکومه‌تی تورکیا چاوی به‌م پێشکه‌وتنانه‌ی ڕۆژئاوا هه‌ڵنایه‌ت و له‌ ئێستادا هه‌موو هێزه‌ تیرۆریستی و تاریک په‌رسته‌کانی پاشماوه‌ی داعشی کۆکردۆته‌وه‌ و به‌ هاوکاری ئه‌م هێزانه‌ و پاڵپشتی هه‌زاره‌ها سه‌رباز و تانک و فڕۆکه‌ هێرشی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ست پێکردووه‌.


باس له‌وه‌ش کراوه‌: ده‌وڵه‌تی تورک ویستی به‌ ماوه‌یه‌کی کورت عه‌فرین داگیر بکات،  خۆشبه‌ختانه‌ ڕووبه‌ڕووی به‌رخۆدانێکی بێ وێنه‌ی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ بووه‌ته‌وه‌، شه‌ڕڤانان به‌ ئیراده‌یه‌کی پۆڵایین به‌ پاڵپشتی گه‌لی قاره‌مانی عه‌فرین له‌ به‌رگریدان دژی چه‌ته‌کانی ئه‌ردۆغان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دوای شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌ی شه‌هید بارین کوبانێ و سێ هه‌ڤاڵی تری ژن دوای شه‌هیدبوونیان ته‌رمه‌کانیان که‌وته‌ به‌رده‌ستی چه‌ته‌کانی به‌ناو سوپای ئازاد.


ئه‌وه‌ش هاتووه‌: له‌ دیمه‌نێکی ڤیدیۆیدا ده‌رده‌که‌وێت له‌ دوای شه‌هید بوونیشیان چۆن ترسیان له‌ جه‌سته‌ی ئه‌م ژنه‌ قاره‌مانانه‌ هه‌یه‌، ده‌یانه‌وێت شکست و ترسی خۆیان به‌ سوکایه‌تی به‌ جه‌سته‌ی ئه‌م ژنانه‌ بشارنه‌وه‌، چونکه‌ له‌ عه‌قڵی ڕه‌گه‌زگه‌رایی و دژه‌ژنی ئه‌واندا ژن وه‌ک جه‌سته‌یه‌کی ڕووته‌، ناتوانن دان به‌م ڕاستیه‌دا بنێن که‌ ژن به‌م ئیراده‌ و نه‌ترسیه‌ی ڕووبه‌ڕووی پیاوی دڕنده‌ و نامرۆڤی وه‌ک ئه‌وان بۆته‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ی ژنان بێده‌نگ نابین به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵکوژی دژبه‌ عه‌فرین و ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌ڕڤانانی ژن.


له‌ کۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌: ئێمه‌ خاوه‌نداریه‌تی له‌ شه‌هید بارین کۆبانی و هه‌ڤاڵانی ده‌که‌ین، په‌یمان ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌وان به‌رده‌وامی به‌ تێکۆشانی خۆمان بده‌ین و هه‌موو ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ کلاسیک و دژه‌مرۆڤایه‌تی و دژه‌ژنه‌ تێکبشکێنین، به‌ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دیموکراتی و هاوسه‌نگی ڕه‌گه‌زی به‌ پێشه‌نگایه‌تی و عه‌قڵی ژن له‌ ناوچه‌که‌دا تۆڵه‌ی خۆمان بکه‌ینه‌وه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin